14 كه‌سی دیكه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون

هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان بووه 142 تووشبوو

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای راگه‌یاند.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ باره‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانه‌وه‌:

(14) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران، کە (8) ئافرەت و (6) پیاون بەم شێوەیە:

(5) لە تووشبوان لەناو شاری سلێمانی و پێنجوێن و سیاگوێز و سیتەکن و پێشتر گەشتیان کردووە.

(7) لە تووشبوان لە دەربەندیخان بەرکەوتی تووشبوانی پێشوون.

(2) توشبووی نوێ لە شاری سلێمانی پێشینەی گەشتیان نیە.