وه‌زاره‌تى ناوخۆ: هه‌ر كه‌سێك به‌ركه‌وتنى له‌گه‌ل تووشبووه‌كه‌ى خه‌لیفان هه‌بووه‌ با بچێت پشكنین بكات

ئاگادارییەك لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ دانیشتوانی خەلیفان

لە ئاگادارییەكدا وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم كە ئاراستەی دانیشتوانی خەلیفانی كردوە رایگەیاند،"هەر هاوڵاتییەك بەركەوتنی لەگەڵ توشبوەكەی كۆرۆنا هەبووە بچێت پشكنین ئەنجامبدات"

وەزارەتی ناوخۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،"ئاگاداری سەرجەم دانیشتوانی خەلیفان دەکەین کە ئەوەی بەرکەوتنی لەگەڵ هاوڵاتی (دڵگەش شێرزاد ڕەشید)هەبووە بچێت پشکنین بکات و پەیوەندی بە تیمەکانی تەندورستیەوە بکات.

راشیگەیاندوە،"ئەوانەی تریش پێویستە خۆیان بپاڕێزن و لە ماڵ دەرنەچن چونکە ناوبراو لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە و توشبوی کۆڕۆنایە.