Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:56

وه‌زاره‌تى ناوخۆ: تاکو ئێستا بڕیار له‌سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى هاتۆچوو نه‌دراوه‌

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکى بلاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 29-03-2020 بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، "ئاگاداری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە درێژکردنەوەی قەدەخەی هاتووچۆ تا ئێستا هیچ بڕیارێکی لەسەر نەدراوە و هەر کاتێک وەزارەتی تەندروستی ئاگاداری کردینەوە بە پێویستی درێژکردنەوە یان درێژنەکردنەوە ئەو کات بڕیاری لەسەر دەدرێت". 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات کە پابەندبن بە بڕیار و رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە "لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانە و ئەم رێنمایی و بڕیارانەی حکومەت ئاسایشی تەندروستی هاووڵاتیانی کوردستان دەپارێزێت".

ktv

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.