هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان سه‌ربازگه‌ی كه‌یوانیان راده‌ستی سوپای عێراق كرده‌وه‌

له‌شاری كه‌ركوك

هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ سه‌ربازگه‌ی كه‌یوانیان له‌شاری كه‌ركوك راده‌ستی سوپای عێراق كرده‌وه‌ .

له‌مه‌راسیمێكدا كه‌ به‌ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ عێراقییه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رێوه‌چوو، سه‌ربازگه‌كه‌ راده‌ستی سوپای عێراق كرایه‌وه‌.

شایانی باسه‌ له‌ماوه‌كانی رابردوو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییان راده‌ستی سوپای عێراق كردۆته‌وه‌و دوایین بنكه‌ش، بنكه‌ی ئاسمانی گه‌یاره‌ بوو له‌موسڵ.

11