سودەکانی خواردنی کاردی بزانه‌

لە‌ جیھاندا ٢٠٠٠ جۆری ھە‌یە‌

 کاردی بە زمانی عەرەبی پێی دەگوترێت (اللوف) بەزمانی ئینگلیزیش پێی دەگوترێت Arum و ناوە زانستییەکەشی بریتییە لە Arum spp. شوێنی بنچینەیی و بنەڕەتی کاردی بریتییە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و رۆژھەڵاتی ئەوروپا،کاردی ڕ‌ووە‌کێکی زستانەیە‌ و لە‌سە‌رە‌تای بە‌ھار دە‌ردە‌کە‌وێت، لە‌ جیھاندا ٢٠٠٠ جۆری ھە‌یە‌،ئە‌وە‌ی لە‌ کوردستان ھە‌یە چوار جۆرن کە‌ پێیان دەگووترێت :
کاردی شاخی
کاردی دە‌ستچین
کاردی ریشۆك
کاردی ڕیخنی.

سودەکانی کاردی:
.
1. لەناوبردنی خانەی شێرپەنجەو وەستاندنی گەشەی خانەكانی ئەم نەخۆشییە.

2. بۆ نەخۆشیەكانی پێست بەتایبەتی نەخۆشی رێوی.

3. پاككەرەوەی گەدەو ریخۆڵەكانە لە میكرۆب و كرم و مادە ژەهراوییەكان.

4. دژە بەكتریاو دژە كەروی تێدایە بە تایبەتی هەوكردنی سییەكان.

5. كاریگەری پێوەدانی ژەهری مارو دووپشك كەم دەكاتەوە.

6. ئارام بەخشە بۆ لاشە بە تایبەتی ژانەسەر

7. كاردى سه‌رچاوه‌ى باشه‌ بۆ فیتامین أ و كه‌ى و سى و ب6 و سیلینیه‌م و كرۆمیوم و ئاسن و فۆله‌یت و مس و گۆگرد و مه‌نگه‌نیز

8.. ڕێگرە‌ لە‌ بە‌ردە‌م تووش بوون بە‌ شێرپە‌نجە‌ بە‌ تایبە‌تی شێرپە‌نجە‌ی کۆئە‌ندامی ھە‌رس وھە‌ناسە‌ و مە‌مک.
بۆ نە‌خۆشی شە‌کرە‌ .
بۆ قە‌ڵە‌وی و ڕێجیم.
بۆ تواندنە‌وە‌ی چە‌وری لە‌ ناو خوێن.
بۆ چارە‌سە‌رکردنی ھە‌وکردنی بە‌کتیری ناوە‌وە‌ی لە‌ش.
بۆ ژە‌ھراوی بوون.
بۆ نە‌خۆشییە‌کانی گە‌دە‌.

9.. هیندۆسه‌ ئه‌مریكێكان سوودیان له‌ كاردى وه‌رگرتوه‌ وه‌كو به‌هارات و زه‌ڵاته‌و چێشت و چاره‌سه‌رى هه‌ڵامه‌ت و سه‌رما وته‌نگه‌ نه‌فه‌سى و گوێ ئێشە و كرمى منداڵ و بۆ ڕشانه‌وه‌كردن وپێوه‌دانى مێروو..

10. رێخۆلەکان لەهەموو پاش ماوەیەکی کەلەکە بوو پاک دەکاتەوە

كاردی یەكێكە لەو رووەكانەی لەكۆتایی وەرزی زستان و سەرەتای بەهار پەیدا دەبێت،

رووەكێكی ژەهراوییە ئەگەر بەخاوی بخورێت،
بەڵام بەكوڵاوی ژەهرەكەی نامێنێ‌ و دەخورێ‌،

بۆ یەكەم جار زانایانی ئیسلامی (ئیبن نەفیس و زەهراوی) بەكاریانهێناوە بۆ سووتان و نەخۆشی پێست وەك دەرمان.

(د. بەدر قادر سورچی) لە زانكۆی توركیا سەرقاڵی چەند تویژینەوەیەكە لەسەر كاردی و بڕیارە بەم نزیكانە بڵاویان بكاتەوە،...

برنج بە کاردی و نۆک بخۆ
غەم لەکۆڕۆنا مەخۆ
و/ م ئیسماعیل حەیدەرقارەمان