ڤیدیۆ.. بزانه‌ تره‌مپ چۆن له‌م پزیشكه‌ راده‌كات كاتێك ده‌ڵێت پله‌ی گه‌رمام به‌رزبۆته‌وه‌

ئه‌مریكا له‌رێزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌دایه‌ كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌یان لێ بڵاوبۆته‌وه‌

به‌گوێره‌ی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كاتێك دیبۆرا بێركس، رێكخه‌ری كاروباره‌كانی مامه‌له‌ كردن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ڵێت: دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پله‌ی گه‌رمای له‌شم به‌رزبۆوه‌، دۆناڵد تره‌مپ ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا لێی راده‌كات و دواتر ده‌گه‌رێته‌وه‌ شوێنه‌كه‌ی خۆی.

شایانی باسه‌ ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرنا له‌ ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو زیاد ده‌كات تا ئێستا 100 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌ و له‌رێزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌دایه‌ كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌یان لێ بڵاوبۆته‌وه‌

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار