وەزارەتی تەندروستی سێ تووشبووی به‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنای راگه‌یاند

هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون

وەزارەتی تەندروستی سێ تووشبووی به‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنای راگه‌یاند: دوو پیاوی تەمەن (19) و (21) ساڵان لە شاری دهۆک و ئامێدی و ئافرەتێکی تەمەن (70) ساڵ لە دەربەندیخان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، کە دوو پیاوی تەمەن (19) و (21) ساڵان لە شاری دهۆک و ئامێدی و ئافرەتێکی تەمەن (70) ساڵ لە قەزای دەربەندیخانە، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.