له سه‌دا 85 هاووڵاتیان پشتگیری له هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
دوای بلاو بوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ھه‌رێمی كوردستان و ده‌ركه‌وتنی چه‌ند حاله‌تێكی تووشبوو له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ته‌شه‌نه نه‌كردن و كۆنترۆلكردنی ئه‌م ڤایرۆسه حكومه‌تی ھه‌رێم له ١٤ ی ئه‌م مانگه كۆمه‌لێك رێكاری راگه‌یاند بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌بوو له‌سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌لگا و داوا له هاووڵاتیان كرا له مال ده‌رنه‌چن و زۆربه‌ی چالاكیهكان وه‌ستێنران. بۆ زانینی ڕا و بۆچوونی هاوولاتیان له‌سه‌ر ئه‌و رێكارانه ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی پلاندانان بۆ یه‌كه‌م جار به‌شێوه‌ی Online ئه‌م راپرسییه‌ی ئه‌نجامدرا و له‌به‌رواری 24/3/2020 بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر به‌رده‌وام بوو. مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانی ئه‌م راپرسیه وه‌رگرتنی راوبۆچوونی هاولاتیانی هه‌رێمی كوردستانه له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه ته‌ندروستی یه نه‌خوازراوه‌ی رووی له ناوچه‌كه كردووه و له‌لایه‌كی تره‌وه ببێته یه‌كێك له رێنیشانده‌ره‌كان بۆ حكومه‌ت تاكو كاری له‌سه‌ر بكات.
بو وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن.