قوتابیهك بههۆی كهوتنه خوارهوهی له شاخ گیانی له دهستدا
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایدهگهێنێت ، قوتابییهكى دانیشتووی دێرای سەر بە شارەدێی مەزنێ لە قەزای مێرگەسور لە پارێزگای هەولێر لە کاتی گەڕان بەدوای ئاژەڵێکی ونبوودا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لەشاخ گیانی لەدەستدا.
کاروان میراودەلی ئەفسەری سەرپەرشتیاری تیمەکانی رزگارکردنەکان لە بەرگری شارستانی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی كردهوه كه قوتابیهكه تەمەنی 17 ساڵە و بە مەبەستی هاوکاریکردنی باوکی کە شوانکارە، بەدوای ئاژەڵێکیاندا لە شوێنە چۆڵ و پێدەشت و ناوچە سەختە شاخاوییەکاندا گەڕاوە و دواتر پەیوەندی تەلەفۆنی نەماوە.
راشیدهگهێنێت ، دوای درککردنی باوکی بە نەگەڕانەوەی کاتژمێر10ی شەوی رابردوو ژووری کۆنتڕۆڵی بەرێوەبەرایەتییانی لێئاگادار دەکرێتەوە بۆئەم مەبەستە دەستبەجێ دەرچوونیان کرد بۆ شوێنی رووداو تا کاتژمێر چواری بەربەیانی ئەمڕۆ تیمەکانیان وەک تیمی رزگارکردن و تیمی بنەی مەزنێ بەهاوکاری خەڵکێکی زۆر لە گەڕان بوون بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەنوسی ئەم مێردمنداڵە، دواتر بەیانی ئەمڕۆ توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە کە بەهۆی هەڵدێران (کەوتنەخوارەوە لەسەر شاخ)ە وە گیانی لەدەستدابوو.
باسی لەوەش دهكات كه لەرێگەی ئێمەی بەرگری شارستانیەوە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سۆران و دوای ڕێکارە یاساییەکان درایەوە کەسوکاری.
لهكۆتادا سەرپەرشتیاری تیمەکانی رزگارکردنەکان لە بەرگری شارستانی سۆران رایدهگهێنێت ئەمە پێنجەمین رووداوی کەوتنەخوارەوەیە لەسەر شاخ کە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش رزگارکراون.