دوایین پێشهاتەکانی دۆخی تەندروستی و پلانەکانی حکومەت تاوتوێكرا

سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت ده‌كات


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری و جێبەجێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2020/3/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری و جێبەجێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان ئامادەیبوون. گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی تەندروستی و پلانەکانی حکومەت کرا  بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی بۆ سەر ئابووری هەرێمی کوردستان و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.  

سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت کرد کە هەموو توانای خۆیان خستووەتە گەڕ بۆ پاراستن وسەلامەتی هاووڵاتییان. جەختیشی لە دابینکردنی پێدوایستییەکانی رۆژانەی خەڵک بەتایبەتی خۆراک کردەوە.  

لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها تاوتوێی کارەکانی لیژنەی خۆراک و دەرمان کرا و جەختیش لە رێکخستنەوەی خەرجییەکان کرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی .

هەروەها  ئاماژە بە گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی لە گەل حکومەتی فیدراڵی درا.

wazerakan.jpg