وەزیری ناوخۆ، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان ئەنجامبدات و بڕیار لە درێژکردنەوە یان کۆتایهاتنی قەدەغەی هاتوچۆ بدەن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، بڕیارە سبەینێ وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی ئۆنلاین لەگەڵ پارێزگاری ھەولێر و سلێمانی و ھەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەکات، بەمەبەستی درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی ھاتوچۆ.
هەروەها هه‌ر سبەینێ ژووری ئۆپه‌راسیۆنەکانی پارێزگاکان هەریەکە بە جیا کۆببنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی شارەکان بکەن و پێشنیاری خۆیان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ ئامادە بکەن.
شایه‌نی باشه سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك نووسیوویه‌تی بەردەوامی قەدەغەی ھاتووچۆ و کەرەنتینکردنی بەرکەوتووان، بە ھەزاران ھاووڵاتی پاراستوە لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.