کەمێک پێش ئێستا لە گوندی كه‌له‌كینی سنووری ناحیەی خەلیفان، کەسێک کوژرا و یەکی تریش برینداربوو.
کاروان کەریمخان، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان به كوردستان تیڤی راگەیاند" لەگوندی کەلەکینی سەر بەناحیەکەمان له ئه‌نجامی دەمەقاڵێی نێوانیان برایه‌ك برایه‌كی خۆی به چه‌كی ده‌مانچه كوشت و یه‌كێكیش برینداره.
راشیگه‌یاند ، له ئێستادا هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ سه‌رقاڵی لێكۆلینه‌وه‌ن له رووداوه‌كه‌و په‌راوی بۆ كراوه‌ته‌وه.
كه‌لسوم شوان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.