Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 05:27

ڕۆژنامەیەکی ئه‌مریکی پلانێکی سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌ عێراق ئاشکرا ده‌کات

بەهۆی كاردانەوەی گرووپە چەكدارییەكانی سەر بە ئێران
کوردستان TV
100%


ڕۆژنامەیەكی ئه‌مریكی ده‌ڵێت: ئەمریكا بەنیازە هێرش بكاتە سەر ئەو گروپە چەكداریانەی عیراق كە لەئێرانەوە نزیكن.

رۆژنامەی‌ نیویۆرک تایمزی‌ ئەمریکی‌ بڵاویکردووتەوە، هەفتەی‌ رابردوو، پنتاگۆن فەرماندە سەربازییەکانی‌ ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەکاری‌ بۆ ئۆپراسیۆنێکی‌ سەربازی‌ لە عیراقدا بکەن.

رۆژنامه‌كه‌ ئەوەشی روونكردووەتەوە، لە ئۆپراسیۆنەكەدا بۆردومانی ئەو گروپە چەكدارییانەی سەر بە ئێران دەكرێت كە هەڕەشەی كردەوەی چەكدارییان دژی هێزە ئەمریكییەكان كردووە.

نییۆرك تایمز بڵاویكردووەتەوە، فەرماندە باڵاكانی ئەمریكا لە عێراق هۆشداریانداوە كە ئۆپراسیۆنەكە خوێناوی دەبێت بەهۆی كاردانەوەی گروپە چەكدارییەكانی سەر بە ئێران و هەڕەشەی دەستپێكردنی شەڕ دژی ئێران دەبێت.

یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی‌ ناو سوپای‌ ئەمریکا بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی‌ هێرشی‌ گروپە چەکدارییەکان، و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکە، پێویستە هەزاران سەربازی‌ ئەمریکا ڕەوانەی‌ عیراق بکرێت.

رۆژنامەكە ئه‌وه‌شی بڵاوكردۆته‌وه‌، تا ئێستا سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد ترەمپ بڕیاری هێرشكردنەكەی نەداوە، بەڵام فەرمانی كردووە كە پلانەكان لەوبارەوە بەردەوامبن.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.