ئه‌مریكا ژماره‌ی كارمەندانی باڵیۆزخانه‌كەی له به‌غدا كه‌م ده‌كاته‌وه
27/3/2020 - 14:03
ئه‌مریكا بڕیاری دا ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا و كونسوڵخانه‌كه‌ی له هه‌ولێر بكێشێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه به‌راییه‌كان ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ره‌وشی ئه‌منی عێراقه‌وه دراوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رایگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی سه‌ره‌كی نین له باڵیۆزخانه‌ی به‌غدا و كونسوڵخانه‌ی هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه ئه‌مه‌ریكا.
باڵیۆزخانه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، له باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كه‌ی هه‌ولێردا مامه‌ڵه‌ی ڤیزا بۆ خوازیاران رایی ده‌كرێت.