وەزیری تەندروستی لە پارێزگای هەڵەبجە، دڵنیایی دا، رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەڵكشاندا نییە و لەئێستادا لە پرۆسەی كۆنترۆڵ و چارەسەرداین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە له میانی سه‌ردانی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نیدا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئاماده‌كاری به‌رپرسانی پارێزگاكه له رووی خزمه‌تگوزاری پزیشكی و دابینكردنی كه‌ره‌سته و قه‌ڕه‌وێله‌ی تایبه‌ت بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: وه‌ك سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیكه‌ی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه‌ش ئێستا سه‌رقاڵی ده‌ست به‌كاربوونی ئامێری ده‌ستنیشانكردن و پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كۆڤید نۆزده‌یه.
دكتۆر سامان بەرزنجی گوتیشی: لەسەرەتای دەستپێكردنی رێوشوێنەكان، ئێمە زیاتر سەرنجمان لەسەر گەشتیار بوو وەك هۆكاری سەرەكیی بڵاوبوونەوە و فاكتەری هێنانی ڤایرۆسەكە، بەڵام ئێستا تەنها گەشتیار نییە، بەڵكو ئەوانەشن كە گومانیان لێدەكەین.
دكتۆر سامان به‌رزنجی وەزیری تەندروستی راشیگەیاند: كەمبوونەوەی ژمارەی توشبووان لە رۆژێك بۆ رۆژێكی دیكە دەگۆڕێت، ئەگەر كەسێك توشدەبێت، ئەوە بەتەنها نییە، بەڵكو ئەوانەی سەردانی كردوون و خێزانەكەی و ئەوانەی بەركەوتنی لەگەڵی هەبووە، ئەوانەش بە گومان‌لێكراو دادەنێین و كەرەنتینیان دەكەین، دڵخۆشین بەوەی ژمارەكە بەرەو كەمبوونەوە دەچێت، بەتایبەتی ئەو شار و شارۆچكانەی لەئێستادا لە كەرەنتینن.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای دابینكردنی زۆرترین بودجه‌ی پارێزگا بۆ ئه‌م په‌تایه ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم دووجار بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دابین كردووه .
به‌رزنجی گوتیشی: لێره‌وه سوپاسی هاووڵاتیان دەكەین كە هاوكارمانن و لە ماڵەكانیاندان، ئێمە لەئێستادا لە ئاستی كۆنتڕۆڵكردن و چارەسەركردنداین، لەگەڵ ئەوەی خۆپاراستنیش بەردەوامە.
سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە و كارمەندەكانیان دەكەین بۆ ئەنجامدانی ئەو رێوشوێنانەی گرتویانەتەبەر بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هیوادارم زیاتریش هه‌وڵه‌كانی خۆیان بخنه گه‌ر بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و په‌تایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.