تەندروستی سلێمانی: 12 توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

ڕەوانەی ماڵەوە ده‌كرێنه‌وه‌


تەندروستی سلێمانی 12 تووشبووی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە ڕەوانەی ماڵەوە ده‌كرێنه‌وه‌.

دكتۆر سه‌باح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: 12 توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی پاش وەرگرتنی چارەسەری پێویست چاکبوونەوە و ئه‌مشەو دەگەرێنەوە ماڵەکانی خۆیان.

بەمەش کۆی گشتی حاڵەتی چاکبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گەیشتە
39 کەس.