تا ئێستا 240 كه‌س له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی كۆڕۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

77 کەسیان ژن و 163 کەسیان پیاو بوون

ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند: ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە 240 کەس و لە 24 کاتژمێری ڕابردووشدا 13کەس گیانیان لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 13هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سەقز(4 حاڵەت)، بانە (1 حاڵەت)، کرماشان (2 حاڵەت)، ئیلام (1حاڵەت)، دەڕەشار (1حاڵەت)، ئەیوانی ڕۆژئاوا (1حاڵەت)، خۆی (1حاڵەت)، پیرانشار (1حاڵەت) و ئورمیە (1حاڵەت)، بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە 4 کەسیان لە شارەکانی سەقز (2 حاڵەت)،خۆی و دەڕەشار ژن بوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم 240 هاووڵاتیی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە 77 کەسیان ژن و 163 کەسیان پیاو بوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ ژمارەی ئەو کەسانەی لە شاری سەقز گیانیان لە دەست داوە گەیشتە 50 کەس.

هاوكات حکوومەتی ئێران   گیان له‌ده‌ستدانی تەنیا 110کەسی بە فەرمی ڕاگەیاندووه‌.