هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بنكه‌ی ئاسمانی گه‌یاره‌یان راده‌ستی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق كرد

بنکەی سەربازی گەیارە، دووەم بنکەیە کە ڕادەستی عێراق بکرێتەوە


له‌ مه‌راسیمێكدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بنكه‌ی ئاسمانی گه‌یاره‌یان راده‌ستی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق كرده‌وه‌.

ئەمڕۆ پێنجشەممە عه‌مید فنسنت باركر به‌رێوه‌به‌ری كاروباری پرۆسه‌كان له‌ هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند بنكه‌ی ئاسمانی گه‌یاره‌ رۆڵی گرینگی گێراوه‌  بۆ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق  و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ پرۆسه‌ی ئازادكردنی شاری موسڵ به‌تایبه‌تی كه‌ له‌و بنكه‌یه‌وه‌ گورزی كوشنده‌ له‌ چه‌كدارانی داعش دراون.

ناوبراو راشگه‌یاند به‌ هه‌مانگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی ئه‌مرۆ بنكه‌كه‌ راده‌ستی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق كرانه‌وه‌ و هاوكات راشیگه‌یاند ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ به‌ده‌ستهاتووه‌ به‌ هه‌وڵ و كۆششی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان بووه‌.

ناوبراو راشیگه‌یاند هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ روبه‌روبوونه‌وه‌ی داعش و راشگه‌یاند دوای راده‌ستكردنی كه‌ل و په‌ل و پێداویستیه‌كان به‌ هێزه‌ عێراقیه‌كان له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بنكه‌كه‌ جێده‌هێلن.

بنکەی سەربازیی گەیارە، دووەم بنکەیە کە ڕادەستی عێراق بکرێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو، بنکەی سەربازیی قائیمی سەرسنووری سووریا ڕادەستکرایەوە.