یەکێتی زانایانی ئاینى ئیسلامی كوردستان رێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات

له‌پێناو پارێزراو بوونیان له‌نه‌خۆشى كۆرۆنا


لەژێر دروشمی (خۆپاڕێزی باشترە لە چارەسەری) یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پێنج خاڵی تایبەت بە هۆشیاری هاوڵاتیان بۆ خۆپارێزی لە مەترسی نەخۆشی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە کە بریتین لە:


_ پێویستە دان بەخۆدا بگرین و بەئارامی و هیممەت بەرزی و ئومێدەوە لە ئایندە بڕوانین.


_ زۆر گرنگە ماوەی مانەوەمان لە ماڵ بکەینە وێستگەی بەخۆداچوونەوەو رامان و راستکردنەوەی نیەت و کردارمان لەگەڵ خوای گەورە.


_ لەم کاتەدا وەک هەڵمەتێکی رۆحی و ئیمانی پێویستە بەردەوام نزای خێر بۆ سەلامەتی و دەفعی بەڵاو نەخۆشی و ناخۆشی لەسەر کوردستان بکەین.


_ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌رپرسیاریه‌تێكی هاوبه‌شه‌‌و پێویسته‌ هەمووان هاوکار بین بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە.


_ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌ ته‌ندروستی‌و ئه‌منی‌و ئیداریه‌كان ئەرکێکی هەرە پێویستی ئەم قۆناغەیە.

 

 

 

شوان عه‌زیز