ڤیدیۆ.. هاتووچۆی هه‌ولێر: ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێكدا گیرا كه‌شۆفێرێك به‌نیاز بووه‌ 2 كه‌سی نیپاڵی به‌ پاره‌ بگوازێته‌وه‌

هاتووچۆ: تکایە شارو وڵات بۆ برێک پارە وێران مەکەن


فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر رییگه‌یاند  به‌یانى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 25 ى 3 ى 2020 ،  لەلایەن تیمه‌كانى هاتووچۆی هەولێر ئوتومبێلێک دەستی بەسەر داگیرا کە بەنیازبووه‌ 2 کەسی نیپالی بگوازێتەوە.

 راشیده‌گه‌ێنێت ،  كه‌ شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌نیازبووه‌ بەرامبەر بڕێك پاره‌ 2 كه‌سه‌ نیپاڵییه‌كه‌ بگوازێته‌وه‌ کە جێگای گومان بوون


هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ،  شۆفێرەکە سزادراوه‌ و نیپالیەکانیش ره‌وانه‌ی پشکنینی پزیشكی كراون.

 وته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ تکایە شارو وڵات بۆ برێک پارە وێران مەکەن.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز