وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئامارێكی نوێ سه‌باره‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌

دەرەنجامی نوێ


وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان حاڵه‌تێكی‌ دیكه‌ی‌ كۆرۆنای‌ له‌ شاری سلێمانی‌ راگه‌یاند كه‌ هاووڵاتییه‌كه‌ دانیشتووی‌ ده‌ربه‌ندیخانه‌.

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان،  تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، کە پیاوێکی تەمەن 30 ساڵە و دانیشتووی شاری دەربەندیخانە.

کۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان توشبووان گەیشتە 100 حاڵەت و دوو مردن.

وەزارەتی تەندروستی
25 ئازار 2020