وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: ده‌رمانڕێژكردنی باره‌گاو سه‌نگه‌ره‌كان به‌رده‌وامه

له‌لایه‌ن تیمی به‌رگری كیمیاوی


وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن تیمی هه‌ولێری به‌رگری كیمیاوی  سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت ، له‌ هه‌رسێ میحوه‌ری ناوه‌ران و به‌عشیقه‌و ته‌له‌سقوف باره‌گاو سه‌نگه‌ره‌كانی لیوای 7ی پیاده‌ و گشت فه‌وجه‌كانی ، فه‌رمانده‌یی سپیلكی یه‌كه‌ی 80 به‌ هه‌موو هێزو به‌تالیۆنه‌كانی و هه‌روها باره‌گاكانی هه‌ردوو لیوای 110 و 112ی هێزه‌كانی70 فه‌وجه‌كانیان، ده‌رمانڕێژكران.