ئەمریکا 670 هەزار دۆلار دەداتە عێراق بۆ روبەڕوبونەوەی ڤارۆسی کۆرۆنا

لەڕێی سندوقی نەختینەی فریاگوزاری بۆ نەخۆشیە گوازراوەکان


ئەمەریكا بڕی 670 هەزار دۆلار بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی په‌تای كۆرۆنا لە عێراق تەرخان كردو ئەویش لەڕێی سندوقی نەختینەی فریاگوزاری بۆ نەخۆشیە گوازراوەكانی سەر بە ئاژانسی ئەمەریكی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتیەوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕی 670 هەزار دۆلاری ئەمەریکی بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید- ١٩ لە عێراق تەرخان کرد، ئەویش لەڕێی سندوقی نەختینەی فریاگوزاری بۆ نەخۆشیە گوازراوەکانی سەر بە ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتیەوە.

ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەو کۆمەکانە لە ڕێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە دابین دەکات بۆ یارمەتیدانی ئامادەکاری و ڕووبەڕووبوونەوەکانی کۆڤید- ١٩ لە عێراقدا. ئەم کۆمەکانە هاوکار دەبن بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پلانی ستراتیژی ئامادەسازی و وەڵامدانەوە بۆ ڕێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆڤید- ١٩ لەو وڵاتانەی تیایاندا بڵاوبۆتەوە یان لە مەترسیدان، هەروه‌ها بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی بڵاوبوونەوەی لە سەرجەم وڵاتان.

باڵیۆز ماسیو تولەر گوتی: ڕاگەیاندنی ئەم کۆمەکەی ئەمڕۆ دەرخەری هاوشانی بەهێزی نێوان ئەمەریکاو عێراقە. ئێمە پابەندین بە جەنگان دژی ئەو پەتا جیهانیە هاوشان لەگەڵ خەڵکی عێراقدا. ئەم پشتیوانیانە کە لەڕێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە دابین کراون ڕاستەوخۆ پەرە بەتواناکانی وڵات دەدەن لە جەنگان دژی بڵاوبوونەوەی کۆڤید- ١٩."