مایكڵ لیڤیت پێشبینی نزیكبوونه‌وه‌ى كۆتایهاتنى په‌تاى ڤایرۆسى كۆڕۆنا ده‌كات

پێشتر پێشبینی په‌ره‌سه‌ندنى ڤایرۆسى كۆڕۆناى كرد له‌ چین

زانا، مایكڵ لیڤیت كه‌ خاوه‌نى خه‌ڵاتى نۆبڵه‌ و پێشتر پێشبینی په‌ره‌سه‌ندنى ڤایرۆسى كۆڕۆناى كرد له‌ چین، ئێستاش پێشبینی نزیكبوونه‌وه‌ى كۆتاییهاتنى په‌تاى ڤایرۆسى كۆڕۆنا دەکات

به‌گوێره‌ى رۆژنامه‌ى Los Angeles Times، زاناى كیمیاناس، مایكڵ لیڤیت له‌ زانكۆى ستانفۆرد كه‌ خاوه‌نى خه‌ڵاتى نۆبڵه‌ رایگه‌یاند‌، "هه‌موو شتێك باش ده‌بێت" و پێشبینی كردووه‌ په‌تاى COVID-19 كه‌ به‌هۆى ڤایرۆسى SARS-CoV-2 سه‌رى هه‌ڵدا، به‌م زووانه‌ كۆتایى پێدێت.

شایانى باسه‌، زانا، مایكڵ لیڤیت له‌ مانگى شوباتى رابردوو پێشبینییه‌كانى سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆڕۆنا له‌ چین راگه‌یاند و هه‌موو پێشبینییه‌كانى هاتنه‌ دى، كه‌ ئه‌وكات خاڵى وه‌رچه‌رخانى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌ و سه‌ره‌تاى كۆتاییهاتن و كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى مردووانى له‌ چین ده‌ستنیشان كرد، هه‌روه‌ها ژماره‌ى ئه‌وانه‌شى ده‌ستنیشان كرد كه‌ به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ ده‌مرن و به‌ (3250 كه‌س)ى خه‌مڵاند و ژماره‌ى تووشبووانیشى به‌ (80 هه‌زاركه‌س) خه‌مڵاند. راستییه‌كانیش پێشبینییه‌كانى ئه‌و زانایه‌ى سه‌لماند و ژماره‌ى تووشبووان له‌ چین گه‌یشته‌ 81 هه‌زار كه‌س و ژماره‌ى مردووانیش گه‌یشته‌ 3.2 هه‌زار كه‌س.

به‌گوێره‌ى پێشبینییه‌ نوێكانى مایكڵ لیڤیت، به‌م نزیكانه‌ په‌تاى كۆڕۆنا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و ته‌واوى ناوچه‌كانى دیكه‌ى جیهان كۆتایى دێت. لیڤیت ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ى گرنگه‌ له‌ ئێستادا كۆنترۆڵكردنى ترس و پشێوییه"‌.

جێى ئاماژه‌یه‌، چه‌ند پسپۆڕێكى دى له‌نێویشیاندا، سێرگى كیسیلیۆڤ‌، به‌ڕێوه‌به‌رى تاقیگه‌ى ته‌كنۆلۆجیاى خانه‌كان له‌ په‌یمانگه‌ى پاڤلۆڤ بۆ بۆماوه‌یى، پشتگیرى له‌م پێشبینییانه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ: "ڤایرۆسه‌كه‌ لاواز ده‌بێت و نیشانه‌ كلینیكییه‌كانى به‌و به‌هێزییه‌وه‌ ده‌رناكه‌ون و سووك ده‌بن".

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌، دكتۆر ئه‌لیكسه‌نده‌ر میاسنیكۆڤ ده‌ڵێ: "هه‌ر نه‌خۆشییه‌كى ڤایرۆسى سنوورێكى هه‌یه‌ به‌ كۆتایهاتنى ئه‌و سنووره‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ى كه‌ ده‌بێته‌ هۆى نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌مرێت و له‌ناوده‌چێت".
ژێده‌ر:Kurdistan CT

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
10,820,163
گیان له‌ده‌ستدان
519,274
چاکبوونەوە
6,040,911
تووشبووان
6,403
گیان له‌ده‌ستدان
214
چاکبوونەوە
2,078
تووشبووان
51,524
گیان له‌ده‌ستدان
2,050
چاکبوونەوە
26,267