مەسرور بارزانی بودجەیەکی تایبەت بۆ ئیدارە دەربەندیخان ته‌رخان ده‌كات

راگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە


بە فەرمانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بودجەیەکی تایبەت بۆ ئیدارە و بەشی تەندروستی قەزای دەربەندیخان تەرخانکرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بە فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بودجەیەکی تایبەت بۆ ئیدارە و بەشی تەندروستی قەزای دەربەندیخان تەرخانکرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە پێی توانای  یارمەتیی ئەو قەزا و ناحیە و ئیدارە سەربەخۆیانە دەدات كە رێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە ناوچەكانی دیكەی ھەرێم زیاترە.

لێردا  جەخت لە گرنگیی  پابەندبوونی ھاووڵاتییان بە رێنماییە تەندروستییەكان دەکەینەوە، بە تایبەتی مانەوە لە ماڵەكانیان، كە سەرەكیترین چارەسەرە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەم پەتایە .  

د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
2020/3/24