له‌هه‌ولێر شه‌ش حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به‌ ڤايرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا

له‌نێویاندا دوو منداڵی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵی و نۆ ساڵی و سێ ئافره‌ت و یه‌ك پیاوی تێدایه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: له‌ به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، شه‌س تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستنیشانكرا كه‌ له‌ نێویاندا دوو منداڵی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵی و نۆ ساڵی و سێ ئافره‌ت و یه‌ك پیاوی تێدایه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی  راشیگه‌یاند كه‌كۆی گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان توشبووان گه‌یشته‌ 91 حاله‌ت و دوو مردن.