وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن: نرخی هێله‌كانى ئینته‌رنێت داشكێندرا
به‌پێى نووسراوێك كهوێنهیهك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت نرخی هێله‌كانى ئینته‌رنێت داده‌شكێندرێت
له‌نووسراوی پێشووتردا كه ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنى هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان داوای له‌كۆمپانیاكانى هێلی ئینته‌رنێت كرد بوو كه‌به‌هۆی ئه‌و ڕه‌وشه‌ى هه‌یه و به لهڕهچاو كردنى باری دارایی خه‌ڵكى كوردستان كۆمپانیاكان داشكان و خێرایی هێله‌كان باشتر پێشكه‌ش به‌شداربووان بكه‌ن
له‌وه‌ڵامی ئه‌و نووسراوه‌دا هه‌ریه‌ك له‌كۆمپانیاكانى فاست لینك و كۆمپانیای نور تێل وه‌ڵامی نووسراوه‌كه‌ى وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنیان دایه‌وه ئاماده‌ییان نیشاندا بهداشكان كه‌ڕه‌چاوی ئه‌و باره‌ی ئێستا بكات و خزمه‌تێك پێش كه‌ش به‌خه‌ڵكی كوردستان بكات
هه‌ریه‌ك له‌كۆمپانیاكانى فاست لینك و نورتێل رایده‌گه‌یه‌نن ئاماده‌ین نرخ دابه‌زێنین و فاست لینك رایدهگهێنێت ، ئاماده‌ین نرخ دابه‌زێنین به‌جۆرێك كهدابهزینى نرخ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوالێتى خزمه‌تگوزارییه‌كان نه‌بێت و جێگای ره‌زامه‌ندی بێت و بریاردرا له‌رێككه‌وتی 1 ى 6 ى 2020 به‌رێژه‌ى %25 نرخه‌كانمان دابه‌زێنین
كۆمپانیای فاست لیك راشیگه‌یاندووه كه خێرایی و كوالێتیشمان بێ سنوره سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین لهفراوانتركردن و به‌كارهێنانى نوێترین ته‌كنه‌لۆژیا بۆ زامنكردنى كوالێتیه‌كى باشتر
له‌لایه‌كى دیكه‌وه كۆمپانیای نورتێل رایدهگهێنێت ، له‌ئه‌مرۆ به‌دواوه 23 ى 3 ى 2020 ، خێرایی پاكێجه‌كانمان به‌رێژه‌ى 100% به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه به‌كوالێتیه‌كى باشتر ، واته پاكێجی 39 هه‌زاری له 15 مێگابایته‌وه ده‌بێته 30 مێگا بایت ، هه‌روه‌ها پاكێجی 59 هه‌زاری له 25 مێگا بایته‌وه ده‌بێته 50 مێگا بایت
ده‌قی نووسراوی هه‌ردوو كۆمپانیا له‌باره‌ی داشكانى نرخ و بریاره‌كانیان به‌م شێوه‌یه:


