مه‌روان فیلاینی دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو
یانه‌ی شاندۆنگ لیۆنینگی چینی بڵاویكرده‌وه یاریزانی هێلی ناوه‌ڕاستی به‌لژیكی یانه‌كه‌ی مه‌روان فیلاینی دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه
فیلاینی له‌یانه‌ی كانوونی دووه‌می سالی رابردوو به‌پێی بۆندێك له‌یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌وه په‌یوه‌ندی به‌یانه چینیهكهوه كرد، دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه ناوبراو وڵاتی چینی به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ی به‌جێهێشت، رۆژی هه‌ینی رابردوو وئه‌م یاریزانه گه‌ڕایه‌وه چین بۆ درێژه‌دان به‌مه‌شق و راهێنانه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه چینیه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی پشكینینی پزیشكی بۆ ئه‌نجام درا ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌رێنی ده‌رچوو
لای خۆیه‌وه یانه‌ی شاندۆنگ لیۆنینگ بڵاویكرده‌وه فیلاینی پله‌ی گه‌رمی به‌رز نه‌بووه و هیچ نیشانه‌یه‌كی ئه‌م ڤایرۆسه‌ی به‌سه‌ره‌وه دیار نه‌بووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه‌ره‌نتینا كرا ده‌ركه‌وت فیلاینی دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه
شایه‌نی وتنه دوای ئه‌وه‌ی له‌كۆتاییه‌كانی سالی رابردوو ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ولاتی چین بڵاوبویه‌وه سه‌رجه‌م خول و ركابه‌ریه‌كانی ئه‌م وڵاته راگیران و بریاربوو لهبیستو دووی شوباتی رابردوو ده‌ست پێ بكاته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ركابه‌ریه‌كان ده‌ستی پێ نه‌كردۆته‌وه.