له‌ئیسپانیا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 300 كه‌س به‌ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ مردوون

ژماره‌ی تووشبووان بۆ 24 هه‌زارو926 كه‌س به‌رز بۆته‌وه‌

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسپانیا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 300 حاڵه‌تی دیكه‌ی مردنیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ تۆماركردووه‌و نزیكه‌ی 5 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسپانیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ژماری قوربانیان له‌  1002 كه‌س به‌رزبۆته‌وه‌ 1326 كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش له‌ 19 هه‌زارو980 كه‌س بۆ 24 هه‌زارو926 كه‌س به‌رز بۆته‌وه‌.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار