تا دێت ژمارەی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئیتاڵیا به‌رزده‌بێته‌وه‌

53 هەزار كەسی تێپەڕاندووه‌


تا دێت ژمارەی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ زۆربه‌ی وڵاتان ڕوو لە هەڵكشانە و به‌رپرسانی وڵاتانیش بە هەموو شێوەیەك هەوڵی رووبەڕووبوونەوەی دەدەن.

به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئیتاڵیا رایانگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا (793)  حاڵه‌تی نوێی گیانله‌ده‌ستدان و سه‌رووی چوار هه‌زار حاڵه‌تی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌.

بە پێی ئامارە فەرمییەكانی ئیتاڵیا ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەو وڵاتە 53 هەزار و 550 كەسی تێپەڕاند و لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 825یان گیانیان لەدەست داوە كە 793یان تەنها لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا مردوون.