ئایا ماناكانی ( ڤایرۆس، كه‌ره‌نتین، ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیھانی، كۆڕۆنا و قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتوچۆ ) ده‌زانیت ؟!
له‌م ماوه‌یه‌دا، زۆرترین وشه و ده‌سته‌واژه، كه گوێت لێ ده‌بێت ئه‌مانه‌ن، بۆیه واباشه زیاتریان له‌باره‌وه بزانیت:
⁃ ڤایرۆس
ڤایرۆس Virus، زینده‌وه‌ر نییه، به‌ڵكو وردكه‌ی زۆر بچووكن. له ناوكه ترشی ڕایبۆزی و به‌رگی پرۆتینی پێكدیت، له‌به‌ر دوو ھۆكار له ناو ناچێت:
• زۆر بچووكه
• زوو مادده بۆماوه‌ییه‌كه‌ی ده‌گۆڕێ
ڕاسته ڤایروس نازیندووه، به‌ڵام كه ده‌چێته ناو له‌شی مرۆڤه‌وه، به ڕێگه‌ی زیادكردن ده‌توانێ خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ له ناو به‌رێت.
⁃ كه‌ره‌نتین
ھه‌ندێ له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، له وشه‌یه‌كی فره‌نسییه‌وه ھاتووه، كه به مانای( 14 چوارده ) دێت، به‌ڵام ھه‌ندێكیتر ده‌ڵێن، كه‌ره‌نتین له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌كی ئیتاڵییه و كاتی خۆی له ساڵی 1800 بۆ پاراستنی خه‌ڵك به‌كارھێنراوه و بۆ ماوه‌ی ( 40 چل ) ڕۆژ خه‌ڵكیان له قه‌ڵاته‌كان تووند كردووه تا بیانپارێزن، به‌ڵام ئێستا به مانای (ده‌ستبه‌سه‌ریی ته‌ندروستی ، جیاكردنه‌وه) دێت.
⁃ ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیھانی WHO
یه‌كێكه له ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كه ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تیكردنی ته‌ندروستی ده‌بینێت له جیھاندا و له 7/4/1948 دامه‌زراوه و باره‌گا سه‌ركییه‌كه‌ی له ( ژنێڤ- سویسرا ) یه و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی (ئیدریۆس ئه‌دھانۆم)ه .
⁃ كۆڕۆنا
Coronavirus disease (COVID-19)
واته:
Corona = كۆڕۆنا
Virus = ڤایرۆس
Disease = نه‌خۆشی
19 = ساڵی 2019
- قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتوچۆ
قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتووچۆ = من‌ع التجوال، یان حچر التجوال، بریتیه له ھێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵ، وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، له‌م ناوچه‌یه یه‌كه‌مجار له مێژوودا له لایه‌ن (زیاد بن أبیه)ی پارێزگاری به‌سڕه له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وی ( معاویه بن ابی سفیان) جێبه‌جێكراوه
ن/ سالار عوسمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.