باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی حمه‌ ساڵح خه‌لیفه‌ زه‌نگه‌نه‌ ده‌کات

پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان و که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌ی سه‌نگاو


باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی حمه‌ ساڵح خه‌لیفه‌ زه‌نگه‌نه‌ پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان ده‌كات ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی حمه‌ ساڵح خه‌لیفه‌ زه‌نگه‌نه‌
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی (حمه‌ساڵح خه‌لیفه‌ زه‌نگه‌نه‌) پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان و که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌ی سه‌نگاومان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌ین و خۆمان به‌ هاوخه‌می که‌سوکار و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.
خودای دلۆڤان ئارامی و دڵنه‌وایتان پێببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی شاد بکات.

انا للە وانا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
٢١ـی۳ـی۲۰۲۰