15 کەسی دیکە لە عیراق تووشی کۆرۆنا بوون

هه‌رئەمڕۆش سێ کەس گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند،"15 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و سێ كەسیش گیانیانلەدەستداوە"

لەو بەیاننامەیەدا وەزارەتی تەندروستی ژینگەی عێراق رایگەیاند،"لە 24 كاتژمێری رابردودا ئەنجامی پشكنینیان بۆ 350 گومانلێكراوی توشبو بە كۆرۆنا كردوە و تیایدا 15 حاڵەت پۆزەتیڤ بوە."

ئەوەشخراوەتەرو،"شەش لە حاڵەتەكان لەبەغداد و دو حاڵەت لە نەجەف و دو حاڵەت لە موسەنا و چوار حاڵەت لە بەسرەو حاڵەتێكیش لە سلێمانی تۆماركراون"

ئاماژەی بەوەشكردوە، سێ توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون كە یەكیان لە بەسرەو دوانەكەی دیكە لە بەغداد بون لە نەخۆشخانەكانی كەرخ و مەدینە توب گیانیانلەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق راشیگەیاند،"لەئێستادا 208 كەس توشی كۆرۆنا بون و لەو ژمارەیەش 17 كەس گیانیانلەدەستداوە"

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و شه‌ش كه‌سه‌ توش بووه‌ى كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى  له‌ شارى سلێمانى كه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندبوو