یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ دهۆك تۆماركرا

تەمەنى 50 ساڵانە لە وڵاتی ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ شاری دهۆك تۆماركرا.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:

دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەکەم توشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری دهۆک دەستنیشانکرا کە پیاوێکی تەمەن 50 ساڵانە لە وڵاتی ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی
19 ئازار 2020