وەزارەتی تەندروستی هێڵی گەرمی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند

داتاکانی تایبەت بە کۆرۆنا دەکەن بە ئۆنلاین

لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا لەگەڵ گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی هێڵی گەرمی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند.

لە سەرەتای پرێس کۆنفرانسەکەدا د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند کە ڕێکارەکانی حکوومەت بۆ پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

هاوکات د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، هێڵی گەرمی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند و ئاشکرای کرد کە داتاکانی تایبەت بە کۆرۆنا دەکەن بە ئۆنلاین.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بە وردەکاریی تووشبوانی کۆرۆنا کرد و رای گەیاند حاڵەتەکان بەم شێوەیەن:

- ٦ حاڵەت هەیە کە لە ٦٠ ساڵی بەسەرەوەیە
- ٥٢.٥٪ی تووشبوان ئافرەتن کە ٢١ حاڵەتە
- ٣٠ حاڵەت لە سڵێمانی
- ٩ حاڵەت هەولێر
- دهۆکیش یەک حاڵەت هەیە
- زۆربەی ئەوانەی تووشبوون ئافرەتی ماڵەوەن
- ٨ حاڵەت هەن کە قوتابین و ٦ حاڵەتیش کاسبن.
- ١٣ حاڵەت چاکبوونەتەوە لە سلێمانی
- ٦٦.٧٪ی حاڵەتەکانی تووشبوو لە کوردستان هیچ نیشانەیەکیان تێدا نییە
- ٢٣٪ی تووشبوان تایان هەیە
- ٧٪ی تووشبوان هەناسەیان تەنگە
- ١٧٪ی تووشبوان کۆکەیان هەیە.
- یەکێک لە تووشبووەکان خۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی هەیە.
- رێژەی چاکبوونەوە ٣٢.٥٪یە و چەند حاڵەتێکی دیکەش لە قۆناغی چاکبوونەوەن بۆ ماڵەوە.
- ٦٥٪ی تووشبوان هێشتا لە ژێر چارەسەرکردندان.

سامان بەرزنجی جەختی کردەوە: ”ئەگەر قەدەغەی هاتوچۆ نەبوایە ژمارەی تووشبوان زیاتر دەبوو و ئەگەر هەبوو لەچاوی ئێمە دوور بن“.