له‌ هه‌ولێر كه‌سێك دوو پۆلیسی هاتووچۆ و ئاسایشێك بریندارده‌كات

بەهۆی ئەوەی رێگەی پێنەدراوە بچێتە ناو سەنتەری شاری هەولێر

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر ڕێگای مه‌خمور- مامزاوا كه‌سێك ته‌قه‌ له‌ بازگه‌یه‌كی كاتی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات و به‌هۆیه‌وه‌ دوو پۆلیسی هاتووچۆ و ئاسایشێك بریندار ده‌كات.

له‌م باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی ڕاگه‌یاندین: بەهۆی ئەوەی رێگەی پێنەدراوە بچێتە ناو سەنتەری شاری هەولێره‌وه‌ کەسێک دەمەقاڵێی لەگەڵ بازگەیه‌كی كاتیی له‌سه‌ر ڕێگای مه‌خموور- مامزاوا  كردووه‌و پاشانیش ته‌قه‌ی له‌ بازگه‌ كاتییه‌كه‌  كردووه‌ و  به‌هۆیه‌وه‌ دوو پۆلیسی هاتووچۆ و ئاسایشێكی بریندار كردووه‌ .

نوێده‌كرێته‌وه‌..