به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن 2 تۆن ته‌ماته‌ له‌ناوده‌برێت

دەویسترا ته‌ماته‌ خراپبوه‌كه‌ له‌ كۆڵان و بازاڕی گه‌ڕه‌كه‌كاندا به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغبكرێتەوە

به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت بڕێكی زۆر ته‌ماته‌ له‌ناوده‌به‌ن.


 له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ژینگه‌ی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر بڕی دو تۆن ته‌ماته‌ی خراپ بودا ده‌گرن و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوی ده‌به‌ن.


له‌راپۆرتی لیژنه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕو: لیژنه‌كه‌ دەستی بەسەر بڕی دوو تۆن تەماتەی خراپبودا گرتوه‌ و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی  له‌ناوبراوه‌.


ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌: له‌لایه‌ن کۆمەڵێک خەڵكی چاو چنۆکەوە دەویسترا  ته‌ماته‌ خراپبوه‌كه‌ له‌ كۆڵان و بازاڕی گه‌ڕه‌كه‌كاندا به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغبكرێتەوە.

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز