کۆمپانیاکانی دابەشکردنی خۆراک ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

بەبێ مۆڵەتی هیچ جێگەیەک دەتوانن دابەشکردنی خۆراک ئەنجام بەدەن


له‌ئاگادارییه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، ژووری بازرگانى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌تەواوی کۆمپانیاکان ئاگادار دەکەینەوە بەبێ مۆڵەتی هیچ جێگەیەک دەتوانن دابەشکردنی خۆراک ئەنجام بەدەن شۆفێرو مەندوبەکانیان کاربکەن تەنها بە نوسراوی کۆمپانیاکە، واتە هەر کۆمپانیایەک لەسەر کڵێشەی کۆمپانیاکەی ناوی شۆفێر و ژمارەی ئۆتۆمبێل دەنوسێت و پشگیری لەھەڵگری نوسراوەکە دەکات و کارەکانیان ڕای دەکەن، هێزە ئەمنیەکان ئاگادارن لەو شێوازی کارکردنە.

ژووری بازرگانى سلێمانى راشیده‌گه‌ێنێت ، بۆیە داوا لەتەواوی کۆمپانیاکان دەکەین تەنها پێویستیان بەلۆگۆی کۆمپانیاکەی خۆیانە و دەتوانن کاربکەن پێویستیان بەهیچ لۆگۆیەکی شوێنێکی دیاریکراو نیە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز