فراکسیۆنی پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی خودالێخۆش بوو مامۆستا عه‌بدولله‌ تیف بامۆکی ده‌كات

ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە یەکەم خولی پەرلەمانی کوردستان


فراکسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خودالێخۆش بوو مامۆستا عه‌بدولله‌تیف بامۆکی ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بە هۆی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوللە تیف بامۆکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە یەکەم خولی پەرلەمانی کوردستان، سەرەخۆشی لە خۆمان و خزم و دۆستانی مامۆستا دەکەین.

مامۆستا کەسایەتییەکی دیاری هەڵەبجە، هەورامان و کوردستان بوو و خاوەنی چەندین کتێب و بابەتی وەرگێڕدراو بوو. لەخوای گەورە داواکارین سەبووریی گشت لایەک بدات.

فراکسیۆنی پارتی
له‌په‌رله‌مانی کوردستان
2020/3/14