به‌رپرسێكی باڵای رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران كەرەنتینە كراوه‌

راوێژكاری باڵای عەلی خامنەیی


راوێژكارێكی باڵای رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران، بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كەرەنتینە كرا.

ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 12-3-2020 میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، عەلی ئەكبەر ویلایەتی، راوێژكاری باڵای عەلی خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران، بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كەرەنتینە كراوه‌.

تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون كە دەیان سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاریشییان لە نێودایە، بە پێی نوێترین ئامارەكان 429 كەسیش گیانیان لەدەست داوە.