ئێران داوای هاوكاری لە سندوقی بانکی نێودەوڵەتی دەکات

بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای له‌ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی كرد ئاسانكاری بۆ وڵاته‌كه‌ی بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی هاوكاری ده‌ره‌كییه‌وه‌ به‌ره‌نگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا ببنه‌وه‌.

محەممەد جەواد زەریف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، نووسیوویەتی بەڕێوەبەری سندوقی بانکی نێودەوڵەتی، کریستالین جیۆرگیڤا، ڕایگەیاندووە ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا تەشەنەی کردووە، پاڵپشتییان دەکرێت.

ئاشکرایان کرد داوایان لە سندوقی بانکی نێودەوڵەتی کردووە بڕی پێنج ملیار دۆلاریان بەپەلە پێشکەشکبکات، مەبەبەستی بەکارهێنانی لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.