بانكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاوكاری دارایی پێشكه‌شی حكومه‌ت ده‌كه‌ن

بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌

به‌رپرسانی بانكه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان هاوكاری پێشكه‌شكی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆشكی سپی ئه‌و وڵاته‌ سه‌رۆكانی بانكه‌كان ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوكاریكردنی وڵات ده‌ربری و ڕایانگه‌یاند كه‌ بانكه‌كان سه‌رمایه‌یان زۆر باشه‌ و پاره‌ی باش له‌ بانكه‌كان هه‌یه‌، ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه‌ ده‌توانن هاوكاری پێشكه‌شی كۆمپانیا بچووك و به‌ركاربه‌رانی ئه‌مه‌ریكی بكه‌ن بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا. هه‌ر یه‌ك له‌ بانك ئۆف ئه‌مه‌ریكا و جۆڵدمان ساكس و سیتی و بی مۆرگان تشیس و بانكه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ بارودۆخێكی باش دان و ئاماده‌ییان هه‌یه‌ بۆ خه‌رجكردنی سیوله‌.