به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ نمایشی شانۆگه‌ری پاسه‌وان دواخرا

دواخرا بۆ دوای جه‌ژنی نه‌ورۆز

وا بڕیاربوو شانۆگه‌ری (پاسه‌وان) له‌ پێنجی ئه‌م مانگه‌ نمایش بكرایه‌، به‌ڵام به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ دواخرا .

هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌ریی(پاسه‌وان)، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆستێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌ دواخستنی ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت له‌به‌ر پابه‌ندبوون به‌ ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و بڕیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێناو پاراستنی هاوڵاتیان له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، نمایشی شانۆگه‌ری(پاسه‌وان) دواخرا بۆ دوای چه‌ژنی نه‌ورۆز .

شانۆگه‌ری (پاسه‌وان)، له‌ نووسینی دكتۆر دڵشاد موسته‌فایه‌، وه‌ له‌ ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێشه‌، هه‌روه‌ها له‌م شانۆگه‌رییه‌ كۆمه‌ڵێ ئه‌كته‌ری به‌ئه‌زموون ڕۆڵ ده‌گێڕن له‌وانه‌ش هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار، وه‌ ڕه‌مزیه‌ قادر، پشكۆ شێخ عه‌لی، دانا محه‌مه‌د و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی دیكه‌ .

Ktv

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
1,298,822
گیانله‌ده‌ستدان
71,322
چاکبوونەوە
272,837
تووشبووان
277
گیانله‌ده‌ستدان
3
چاکبوونەوە
89
تووشبووان
1,030
گیانله‌ده‌ستدان
64
چاکبوونەوە
344