له‌ ئێران 66 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

291 کەس چاکبوونەتەوە


وەزارەتی تەندروستی ئێران حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان و تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنای لەو وڵاتە راگەیاند.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لەسەرانسەری ئێراندا ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆس كۆرۆناوه‌ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 66 كەس.  

ژمارەی ئه‌و کەسانه‌شی كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌ گه‌یشتۆته‌ هەزار و 501 کەس.

وەزارەتی تەندروستی ئێران ده‌شڵێت: تەنها لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوودا (523) حاڵەتی نوێ و (12) حاڵەتی گیان لەدەستدان هەبووە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە.

رونیشیکردەوە، تائێستا لە کۆی توشبوانی ڤایرۆسەکە، (291) کەس چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان جێهێشتوە.