تەندروستیی سلێمانی لەبارەی کۆرۆناوه‌ هۆشداری دەداته‌ هاولاتیان

تەندروستیی سلێمانی هه‌فته‌ی داهاتوو، هه‌ستیاره‌ بۆ خۆپارێزی له‌ كۆرۆنا

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی هۆشداری دایه‌ هاووڵاتیانی دانیشتووی سنووری پارێزگاكه‌ و رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو، هه‌فته‌یه‌كی هه‌ستیاره‌ بۆ خۆپارێزی له‌ په‌تای كۆرۆنا.

ده‌قی هۆشدارییه‌كه‌:

1- هەفتەی داهاتوو هەفتەیەکی هەستیارە بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا لە شاری سلێمانی و دەوروبەری.

2- داوا لە هاووڵاتیانی دانیشتووی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکەین زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن لە هەفتەی داهاتووەوە.

3- ئەو هاووڵاتیانەی لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە پێویستە لە شوێنێکی جیاکراوە چاودێری بکرێن و بەرکەوتنیان لەگەڵ هاووڵاتیانی تر نەبێت.

4- هەر هاووڵاتیەک لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە نیشانەکانی وەک (بەرزی پلەی گەرمی و کۆکە و پژمینی) هەیە پێویستە سەردانی کلینیکی چارەسەری کۆرۆنا بکات لە گەڕەکی (سەرچنار).

5- هەر هاووڵاتیەک سەردانی ئێرانی نەکردبێت یان بەرکەوتنی راستەوخۆی لەگەڵ کەسانێک نەبوبێت کە لە ئێران گەڕابێتەوە لە کاتی هەبوونی نیشانەکانی پەتای ئەنفلۆنزادا پێویست ناکات سەردانی نەخۆشخانە بکات لە ئێستادا.