له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئیدلب چوار سه‌ربازی توركیا كوژران و برینداربوون

هێزه‌كانی توركیا ته‌قه‌یان له‌ ئامانجه‌ سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌تی سوریا كردووه‌

خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند: دوو سه‌ربازی توركی له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی توركیا له‌ ئیدلبی سوریا كوژراون و دوو سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.

هه‌روه‌ها گوتیشی: وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك هێزه‌كانی توركیا ته‌قه‌یان له‌ ئامانجه‌ سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌تی سوریا كردووه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌رۆكی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان گوتی : تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا بۆ ده‌ره‌وه‌ی خاڵه‌ چاودێرییه‌كانی توركیا له‌ ئیدلبی سوریا ده‌رده‌كه‌ین.

ژێده‌ر/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا