كەشناسی هه‌رێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

پێشبینیەكانی كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاندرا


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لەپارێزگای ھەولێر 19 پله‌ى سیلیزی ، له‌پارێزگای  سلێمانی 15 پله‌ى سیلزی و له‌ دھۆكیش 18 پلەی سیلیزی ده‌بێت ، له‌ كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرما 21 پلەی سیلیزی دەبێت.

 
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت ، سبه‌ى هه‌ینى ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

1111


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز