خانزاد مام وسوو: تائێستا 870 هاووڵاتی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سنووری پارێزگای هه‌ولێر
27/2/2020 - 13:50
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر تایبه‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبوویه‌وه.
دواتر خانزاد مام وسوو سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاشكرای كرد: به پێی به‌دواداچوونی لیژنه‌كه‌یان به خۆشحاڵییه‌وه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر به فه‌رمی تۆمار نه‌كراوه.
گوتیشی: تا ئێستا 870 كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سنووری پارێزگای هه‌ولێر و بۆ دڵنیابوون له ته‌ندرووستییان، رێكاری جیاكاری و ئیزۆلهیان بۆ كراوه و وێڕای دابینكردنی شوێنی حه‌وانه و خواردن و كه‌لوپه‌لی ته‌ندرووستی بۆیان به‌سه‌ر 10 هوتێل له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش كراون.