ئاگادارییه‌كی گرنگ له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم

وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا  كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه‌ ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانی عێراق ده‌كاته‌وه‌  سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی تایبه‌ت به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ پێدانی رێنمایی ته‌ندروستی به‌ هاوڵاتیان.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان: 

کەناڵێکی لۆکاڵی تایبەت بە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەخشی خۆی دەستپێکرد و لە ئێستادا نوێترین رێنمایی و زانیارییە باوەرپێکراوەکان بۆ هاوڵاتییانی خۆشەویست بڵاودەکەینەوە.

لەسەر سیستەمی DVB-T2 بەم فریکوێنسیانەی خوارەوە:

Frequency:

Erbil CH57

Korek CH43

Safin CH35

Sidakan CH34

CHoman CH41

Sulymani CH29

Ranya CH 26

Kalar CH 29

Duhok CH 39

Koya CH30

Zaxo CH27

Bazian-Chamchamal CH33

Dukan CH38

Qaladizy CH57

Penjwen CH33

Saidsaidq Ch 59

Sharazur - halabja Ch 57

 

 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز