له یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ڕی چوونی قۆناغی شازده‌ی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپاو له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كروادا، یانه‌ی لیۆن به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی یوڤێنتوسی میوانی برده‌وه
یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، تا له خوله‌كی سیی و یه‌كدا، یاریزان لوكاس تۆسارت گۆڵێكی بۆ لیۆن تۆماركرد‌و یانه فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زۆری یاریزانانی یوڤێ بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری، كه‌چی سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به‌سه‌ركه‌وتنی لیۆن به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات، یاری گه‌ڕی هاتنی قۆناغی شازده له نێوان هه‌ردوو یانه له حه‌ڤده‌ی مانگی داهاتوو له ئیلیانز له شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.